«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراقی کردووە، ڕۆژی پێنجشەممە دوای نەجەفی پیرۆز گەییشتە شاری کەربەلا و لەلایەن «نەسیف ئەلخیتابی» پارێزگاری ئەم پارێزگایەوە پێشوازیی لێکرا.
لەمیانی سەفەرەکەیدا بۆ عێراق، «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرکردەی ڕەوت و لایەنە کاریگەرەکانی عێراق کۆبووەوە و جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا کردەوە.
هەروەها لە سەردانەکەی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ عێراق چەند بابەتێکیش تاوتوێ کران، لەوانە ئاسایشی سنوورەکان، بوونی باڵە دژە شۆڕش و جوداخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها پێویستیی دەرکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ھەرێم، بەدواداچوون بۆ تیرۆرکرانی فەرماندە شەهیدەکانی خۆڕاگریی شەھیدان «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس»، بەدواداچوون بۆ داواکارییە ئابوورییەکانی ئێران و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان.
342/